سلێمانی : بۆ ئەوەی مردووەکان چاوەڕێ نەبن نرخی گۆڕی منداڵ و گەورە ڕاگەیاندرا

 

کۆمپانیای دووزی کە لە ئێستادا بە پێی گرێبەستێک لە گەڵ شارەوانی سلێمانی سەرپەرشتیاری گۆڕستانی نوێی شارەکەیە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا نرخی گۆڕی هەر مردویەک ملیۆنێک و 100 هەزار دینار بێت .

ژیر جەمال، پارێزەری کۆمپانیای دووزی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : نرخی تازەی گۆڕ لەو گۆڕستانە بۆ مردووی خوار تەمەن 12 ساڵ 175 هەزار دینارە و بۆ گەورەش 260 هەزارە

ژیر جەماڵ هاوکات ئاشکراشی دەکات بە پێی ئەوگرێبەستەی لە گەڵ شارەوانی کراوە دەبێت سەرقەبرانەکانی دیکەی ناو شاری سلێمانی دابخرێن و گۆڕهەڵکەنەکانی ئەو سەر قەبرانانە بگوزارێنەوە بۆ ئەو 20 کۆشکەی لەنێو ئەو گۆڕستانەدا هەن، کە ئەو 20 کۆشکە لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە بە کرێ دەدرێن ، هەرکەسێکیش پارەی نەبوو دەبێت بیبەنەوە بۆ گوندەکان .

جێگەی ئاماژەیە گۆڕستانی نوێی سلێمانی کە دەکەوێتە لای قڕگە هەموو رۆژان لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا شەشی ئێوارە کراوەیەوبۆ چوونە ژوورەوەش دەبێت پارە بدرێت

Back to top button