لە 24 کاتژمێردا 63 کەس لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی خۆیدا کە تایبەتە بە 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرای دەکات كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23872 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4644 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون
هاوکات لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 132 و هەولێر 201 و كەركوك 157 و دهۆك 171 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3891 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 76 و هەولێر 210 و دهۆك 206 و كەركوك 224 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 63 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 7422 كەس.