لە سەرشەڕو دەمەقالێی نێوان ئەندامانی جڤاکی نشتیمانی ، بزوتنەوەی گۆڕان روونکردنەوە دەدات

 

لە دوای بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە بە ئامادەبوونی تیمی ئەو حزبە لە حکومەت و فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە هەردووک پەرلەمانی کوردستان و عێراق بەرێوە چوو ، چەند دنگۆیەک لە سەر دەقاڵێی ئەندامان لە سۆشیال میدیا دەنگی دایەوە کە گۆیا کۆبوونەوەکە دووا خراوە .

هەرلەمبارەوە عەدنان عوسمان گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای سەر بە گۆڕان رونکردنەوە دەدات رونی دەکاتەوە ، نزیک بە چوار کاتژمێر گفتوگۆ کراوە لە سەر هەموو ئەو خاڵانەی بۆ کۆبوونەوەکە دیاری کرابوون .

وەک عەدنان عوسمان باسی کردووە ، لە كۆبوونەوەكەدا ویستوویانە بزانن هەنگاوەكان چۆن ڕۆشتوون و پرۆسەی چاكسازی لەسەر سكەی خۆی دەڕوات؟

لە درێژەی قسەکانیدا عەدنان عوسمان نایشارێتەوە مشتومڕێک لە ئارادابووە ، بەڵام وەک خۆی دەڵێت ئەو حاڵەتانە لە زۆربەی کۆبوونەوەکاندا روودەدەن و بەلایانەوە ئاساییە و هیچ شتێکی وا گرینگ رووی نەداوە ، بۆیە ئوان لە کۆبوونەوەکان بەردەام دەبن لە کۆتاییدا ”قسە لەسەر خۆڕێكخستنەوە و كۆنفرانسەكان و متمانەدان بە هەندێك لە كاندیدان بۆ ئەندامێتیی جڤاتی گشتی دەكەن

Back to top button