هەولێر : 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان  لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات دوو کەسیان بە 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لە جۆری ( تلیاک ) دەستگیر کردووە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بە هاوئاهەنگی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە 2020/09/05 لە شاری هەولێر دوو کەس دەستگیرکراون و لە کاتی دەستگیرکردنیان بڕی 25 کیلۆ تلیاکیان پێبووە

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە .  تۆمەتبارەکان ناویان “ع. ج. م.” و “ع. ع. ع.”ـە و  خەڵکی ناوچەی شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانین و لە سلێمانییەوە ئەو تلیاکەیان گەیاندۆتە هەولێر .

لە ئێستادا هەردووک تاوانبار بە پێی ماددەی 14 یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوەیان لیدەکرێت .

Back to top button