به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خه‌رج ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنوری پاڕیزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتنه واری جێبه‌جێكرد هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵبجه خه‌رج كرا و له باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، بە فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست، کە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی