ئه‌ردۆگان توركیا ئاماده‌یه سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ریای سپی به داد په‌روه‌رانه دابه‌ش بكات
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێـی ئه‌ورووپا هۆشداریان دایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاسپی ناوه‌ڕاست و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه دابه‌ش بكات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، رایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی “شاری پرۆفیسۆر یالچینی پزیشكی”ـدا له ئیستانبوڵ هاتوون ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه: “هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، كه توركیا ئاماده‌ی هه‌موو جۆره دابه‌شكردنێكی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاسته، به‌و مه‌رجه‌ی دابه‌شكردنه‌كه دادپه‌روه‌رانه بێت”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “دواتر هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن توركیا ئه‌و توانا سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورییه‌ی هه‌یه كه هه‌موو ئه‌و نه‌خشه و به‌ڵگانه ده‌دڕێنێت، كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، “پێویسته توركیا و گه‌له‌كه‌ی ئاماده بن بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و خۆیان بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئاماده بكه‌ن”.