پارێزگاری هه‌ولێر: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و قیڕكردنی رێگای سه‌ره‌كی حاجی ئۆمه‌ران
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كه‌وتنه واری جێبه‌جێكرد وا بڕیاره به چه‌ند رۆژی دهاتووشدا ده‌ست بكرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای حاجی ئۆمه‌ران كه یه‌كێكه له رێگا ستراتیژه‌كان و به‌شی كۆتای رێگای هاملتۆن پێكده‌هێنێت، پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌و باریه‌وه داوه.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاند ” مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به چاككردنی رێگای سه‌ره‌كی حاجی ئۆمه‌ران بۆیه بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگا كه بکرێت”.
رێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران – چۆمان رێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتییە، گرنگی بازرگانی و گەشتیاریی هەیە، هاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و رۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و سەدان ئۆتۆمبێلی گەشتیاری هاتووچۆی پێدا دەكەن.