ریال ماڵئاوایی له (شا) كرد

خواكوڕك
دوێنێ شه‌و له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له دووه‌م یاریدا هه‌ریه‌كه‌له ریال مه‌درید و سێلتا فیگۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
له‌یاری یه‌كه‌م ریال بووه میوانی سێلتا فگۆ و یاریه‌كه‌ش به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ كۆتایی هات و به‌مه‌ش ئه‌ركی ریال له‌یاری شه‌وی دوێنێ قورس‌تر كرد.
له‌یاری دووه‌م ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو یانه له یاریه‌كه به دوو گۆڵ یه‌كسانبوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامی یاری پێشووتر، كۆی ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سێلتا فیگۆ یه‌كلابووه‌وه و یانه‌كه گه‌سشته قۆناخی پێش كۆتایی.