له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم توركیا بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م هێڕش و ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆسه‌ر خاكی باشوری كوردستان دا

دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی توركیا بڕیاریدا به‌ راگرتنی هێڕشه‌كانی سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی توركیا ئاشكرای كردووه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ر خاكی باشوری كوردستان كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ به‌ بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم  داوای ده‌ست به‌جێ وه‌ستاندنی هێڕشه‌كانی كردووه‌ بۆیه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا داوایه‌كه‌ی قبولكردووه‌و بڕ یاره‌ ئه‌مشه‌و كۆتای به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا له‌ نێو خاكی باشوری كوردستان بهێت

Back to top button