له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ته‌ناشی ئۆتۆمبێڵ سێ كه‌س كوژران و دوو كه‌سیش بریندار

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سنوری ته‌كیه‌ی كاكه‌ مه‌ند له‌ چه‌مچه‌ماڵ  ئۆتۆمبێلێك ته‌ناش له‌به‌رده‌م چه‌ند كه‌سێكدا ده‌كات به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران و دوو كه‌سیش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، رووداوێكی شه‌ڕكردن كاتژمێر 08:30 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 05-09-2020 روویداوە، كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان دوو بنەماڵە روویداوە و پێشتر کێشەیان هەبووە، له‌ ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاشكراشی ده‌كات كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ سه‌ر ته‌ناش بوو ده‌ڵێت ” کەسێک ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل تەناشی لێداوە و بەهۆیەوە شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبووە و دواتر دوو کەس لە لایەکیان کوژراوە و کەسێکی دیکەش لە لایەنی دووەم”.
Back to top button