نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا: ساڵی داهاتوو ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی عێراقی كرد و هه‌ر له‌وێش چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌وت، بڕییار بوو ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌ڵام به هۆی به‌رنامه‌ی كاری نه‌یتوانی سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدات نوێنه‌ری كوردستانیش له پاریس رایده‌گه‌یێنێت كه ساڵی داهاتو ماكرۆن سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌كات
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا بله‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، سەردانەكەی ماكرۆن بۆ بەغدا پێشتر لە بەرنامەدا نەبووە، بەڵام ”لەبەر گرنگیی كاتەكە پاش چوونی بۆ لوبنان، سەردانی عێراقی كرد.
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا ئاشكرای كرد كە سەركۆماری فەڕەنسا، ”چەند ساڵەی كە ماكرۆن سەركۆماری فەڕەنسایە، سێ جار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكتریان بینیوە. هه‌روه‌ها ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات“،