وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌مساڵ زۆرترین قوتابی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ست پێكردنی خوێندنی ساڵی نوێ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مساڵ زۆرترین قوتابی قۆناغی ئاماده‌ی ده‌رچوونه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مساڵ زۆرترین قوتابی ده‌رچوو له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ر ده‌گیرێن.

سەرتیپ خاڵس، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه‌: “، لەبەر ئەوەش ژمارەی دەرچووانی ئامادەیی زیادی كردووە و ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆرتر قوتابی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانی ھەیە بۆ ئەوەی كورسیی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد بكرێن لە پێناو وەرگرتنی زۆرترین قوتابی”.

بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا گوتیشی: “ئه‌گه‌ر چی هێشتان بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ ئه‌مساڵ چه‌ند كورسی زیاد ده‌كرێن به‌ڵام ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری لەبارەی زیادكردنی كورسیی خوێندنەوە داوە و چەند پێشنیازێك كراون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌”.

سەرتیپ خالس روونیشی كردەوە: “ھەموو ھەوڵێكی وەزارەت بۆ ئەوەیە، زۆرترین قوتابیی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن، چونكە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو جگە لە زۆریی ژمارەی قوتابیان، نمرەی زۆریشی تێدایە و پێویستی بە جێگە ھەیە بۆ وەرگرتن”.

Back to top button