ته‌نها له‌ مانگی رابردوو 88 بوومه‌له‌رزه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان هه‌ژاندووه‌

ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو زۆرترین بوومه‌ له‌رزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان عێراق روویداوه‌ به‌ جۆرێك ته‌نها له‌ مانگی رابردوو88 بوومه‌له‌رزه‌ پله‌ی رێخته‌ری جیاواز هه‌رێمی كوردستان و عێراقی هه‌ژاندووه‌،

 

تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی کوردستان،له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌  مانگی ڕابردوو 88بومەلەرزەی هاوبەش لە نێوان هەرێم و دەرەوەی هەرێم هەستیپێکراوە.

هه‌روه‌ها ده‌زگای كه‌شناسی و چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ زانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌، سێ لە بومەلەرزەکان کە هاوڵاتیانی هەرێم هەستیان پێکردووە 4.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، 27لە بومەلەرزەکان لە 3پلەی ڕێختەردا بوون و کەمتر هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.

Back to top button