كەسێك نابێت باینجان بخوات

باینجان جگە لە چەندین ڤیتامین و كانزا، گەلێك مادەی سوودبەخشی تری تێدایە كە لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسۆنین پەردەی خانەكانی مێشك لە نەخۆشی دەپارێزێت و فەرمانەكانی مێشك باشتر دەكات. 

هەروەها مادە فینۆلیكەكانی باینجان دژی شێرپەنجەو دژی میكرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەكان كاردەكەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا.

هەندێك جار لەبەر زیاد بەكارهێنانی كانزای ئاسن بە شێوەی دەرمان (بەتایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەركردنی كەمخوێنی، رێژەی كانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەكان و ئافرەتانیش لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەكرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت خواردنی باینجان لەش رزگار دەكات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن.

لە هەندێك كەسدا خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك دەبێتە ئەگەری جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست كە بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە كە ئەوانەی هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان هەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراكیان بە سەوزەكانی تر جۆراوجۆر بكەن.

Back to top button