سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دواخرا
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئه‌یلولی 2020، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و دانوستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌میر ھه‌ورامی ،گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م ھه‌فته‌یه شاندی باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی پێشووتر و جێگیركردنی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق.