د. سامان بەرزنجی : لە 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێره‌وه، زانکۆی ئەمریکیی كوردستان لە دهۆک بڕێکی دیکەی هاوکارییە ته‌ندروستییه‌كانى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 574 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.
هەر لەو مەراسیمەدا وەزیری تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری كۆرۆناى خسته ڕوو، كه پێنج هه‌زار و 413 پشکنین ئەنجام دراوە، 574 حاڵەتى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار کراون، له‌نێویاندا 336 حاڵەتیان لە دهۆک بوون و 121 حاڵەتیش لە هەولێر بوون، هەر لە 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 299 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، كه 221یان له هه‌ولێر بوون، 21 حاڵه‌تى مردنیش تۆمار كراوه، كه له‌نێویاندا 10یان له سلێمانى بوون، حه‌وتیشیان له هه‌ولێر بوون.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا: “زۆربەی تووشبووانی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنووری پارێزگای دھۆكن و 336 كەسی لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران، بەداخەوە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە دھۆك تەشەنەی كردووە”.