شۆفێرانی ئێرانی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە دەتوانن بێنە ناو هەرێمی کوردستان

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سیراون محەممەد سەرۆکی ژووی  بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەمەودوا رێگە بە شۆفێرانی ‏ئێرانی دەدرێت بە ئۆتۆمبیلەكانی خۆیان و بە بارەكانیانەوە بێنە هەرێمی ‏كوردستان. ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ‏ماوەیەک بوو رێگەیان پێنەدەدرا.

ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن

لە درێژەی قسەکانیدا سیروان محەممەد ئاماژە بەوە دەکات ئەو بڕیارەی ‏حكومەت بۆ شۆفێرانی ئێرانی، دەبێتە هۆی ئەوەی ئیدی باری ‏ئێرانی بە زۆری لە كوردستانەوە بێتە ژوورەوە، نەك وەك پێشتر بچێتە ‏دەروازەكانی دیكەی عێراق. “بەوەش جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەكاندا ‏زۆر دەبێتەوە”.

Back to top button