لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەت ، لیژنەی دارایی سەردانی دەروازە سنووریەکان دەکات

 

سەردانی لیژنەی دارایی بۆ خاڵە سنووریەکان لە چواچێوەی پلانەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بۆ گەڕانەوەی هەموو داهاتەکان بۆ خەزێنەی حکومی .

لەمبارەوە زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات بڕیاری سەردانی لیژنەکەمان بۆ خاڵە سنوورییەکان یەکەم وەک ئەرکی ڕاسپێردراو دووەمیش لە دوای چەندین کۆبوونەوە بڕیاری لە سەردراوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری چۆنیەتی ڕایی کردنی ئەرکەکانی خاڵە سنووریەکان بین .

هاوکات جەبار زیاد روونکردنەوەی زیاتر ئاراستە دەکات و دەڵێت  “سەردانی لیژنەی دارایی لە چوارچێوەی ئەو داواكارییەدایە كە پێشتر لە لیژنەی دارایی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردووە بۆ چاكسازی. پێشتریش پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020ی بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دەركردووە كە بریتییە لە چاكسازیكردن لە خەرجی لە هەرێمی كوردستاندا”.

 

Back to top button