مۆسكۆ دەستورێك دەسەپێنێت بەسەر بەشار ئەسەددا

خواكوڕك

پاش دانووستاندنی ئەستانا رووسیا پرۆژە دەستوورێك دەدات بە ئۆپزسیۆنی سوری  بەڵام بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، لەدیمانەیەكی دا پرۆژەی ئەو دەستوورەی رووسیا رەتكردەوە، گوتی پرۆژەیەكی لەو جۆڕە نیە، لەبەرامبەردا سەرۆكی شاندی وڵاتی روسیا لە دیداری ئەستانا، ئاماژەی بە بوونی پرۆژەكە كردوو، پرۆژەكەی پشتراست كردەوە،

دوای دیداری ئەستانایی هەر یەكە لە شاندی ئۆپزسیۆن  و شاندی رژێمی سوریا، شاندی دانووستانكاری رووسیا پرۆژەیەكی رەشنووسی دەستووری رادەستی ئۆپزسیۆنی سوری كرد، بەڵام ئەم پرۆژەیە لەلایان بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا رەد كراویەوە، لەبەرامبەردا سەرۆکی شاندی وڵاتی ڕوسیا لە دیداری ئەستانە ئەلیکساندەر لافرینتیف ئامەژەی بە بونی ئەو پڕۆژە کردو ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ڕوسیا دەستورێکی نوسراوی بۆ سوریا پێشنیار کردوەو نوسخەیەکی پڕۆژە دەستورەکەی داوەتە ئۆپۆزسیۆن سوریا تا ڕاوبۆچونی خۆیان تایبەت بەو پڕۆژە بخەنە ڕوو.

چاودێرانی رووسی پێیان وایە ئێرانی رۆڵێكی خراپ و وێران لە دانووستاندنی ئەستانا گێرا و هەوڵدان بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد رازی نەبێت بەو رەشنووسەی دەستوور كە رادەستی ئۆپزسیۆن كراوە، لەلایان ئێرانەوە، ئەمەش ناكۆكیەكانی روسیا و ئێران زیاتر كردووە.

 

رەد كردنی رەشنوسی دەستوور

 

Back to top button