حەماس و حزبوڵڵا كۆبونەوە
ئەمینداری گشتی میلیشیای حزبوڵڵا حەسەن نەسروڵا پێشوازی لە ئیسماعیل هانییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس کرد کە ئێستا سەردانی لوبنان دەکات
تەلەفزیۆنی ئەلمەنار لە سەر ماڵپەڕەکەی وێنەیەكی بڵاو كردەوە کە تێیدا نەسروڵڵا و هانییە پێکەوە دانیشتون
نەسروڵڵا ماوەی دە ساڵە لە شوێنێکی نهێنیدا دەژی، بە دەگمەن بە ئاشکرا دەردەکەوێت