سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ، میدی عێراقیەکان بڵاویان کردەوە کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات .
وەک لە هەوالەکاندا هاتووە حەلبوسی لەم سەردانەیدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە دەکات بۆ ڕاوێژ لە سەر پرسی یاسای هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق .
ئەوەی تائێستاش ئاشکرا کراوە لایەنە کوردستانییەکان لەسەر پرسی چۆنیەتی هەڵبژرادنەکانی داهاتووی عێراق هاوران و لایەنە کوردستانییەکان پێیان باشە بازنەکانی هەڵبژاردن زۆر فراوان نەبن، بۆ ئەوەی دەنگی کورد لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەفیڕۆ نەچێت.