ئاخۆ ئەردۆگان بەڵێنەکەی دەباتە سەر ؟

 

لە کاتی سەردانیدا بۆ تورکیا و کۆبوونەوە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی  هەرێمی کوردستاندا باس کردووە ، ئەدرۆگانیش بەڵێنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە .

سەرچاوەیەکی سیاسی باڵای هەرێمی کوردستان لەمبارەوە ئاشکرای کردووە ، لەکاتی کۆبوونەوە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا ، نێچیرڤان بارزانی داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لێکردووە لە خاکی هەرێمی کوردستان ، چونکە ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆتە هۆی کێشە سەرەکی ئەمنی و ئابووری بۆ خەڵکی کوردستان و تایبەت گوندەکانی سنووری ، ئەردۆگانیش بەڵینی داوە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگی هەڵۆ لە سنورەکانی باشووری کوردستان ڕابگرێت .

هاوکات لە ڕاگەیاندراو سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە لەو کۆبوونەوەدا بەردەوامی گفتوگۆکان نیوان بەغدا و هەولێر و هەروەها ئالۆزییەکانی سنوور تاوتوێ کراوە .

ئەوەی جێگەی باسی ئێستای چاودێران و شرۆڤەکانی سیاسی جیهان و هەرێمی کوردستانە ئەوەیە ، ئاخۆ ئەردۆگان بەڵێنەکەی دەباتە سەر بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان

Back to top button