ئێران بە گرتنەوەی ئاو زیانێکی زۆری بە خووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە
بە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی سەرهەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ، جیا لەوەی ئاوی بەنداوەکان کەمیان کردووە بۆتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر جوتیاران بکەوێت .
ئەکرم ئەحمەد بەرێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە لێداوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات سەبارەت بە گرتنەوەی ئاو لە لایەن ئێرانەوە لە رێگەی کۆنسووڵخانەی ئێرانەوە داوامان کردووە ئەو کێشانە چارەسەر بکەن و هاکاتیش وەزارەتی سەرچاوەئاوییەکانی عێراقمان ئاگادار کردۆتەوە .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەحمەد گوتی “بە ھۆی گرتنەوەی ئاوی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، لە سنوور تا دەربەندی رانیە و بەنداوەکانی ئەو ناوچانە، ئاو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و، لە ئێستاشدا ئاو وەک پێویست نەماوە تا خەڵک بتوانێ سوودی لێ وەرگرێت”.
لە کۆتاییدا ئامژە بەوە دەکات ئەمە جاری یەکەم نییە و سێ ساڵە ئاوی سەر ھەرێم دەگرنەوە و تا مانگی12بەری نادەنەوە “.