خواكوڕك ئەندامانی وەڤدی ئێزیدیەكان بۆ ئێران ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

وەڤدێك بەسەرۆكایەتی  سەعید حەسەن فەرماندەیەكی پەكەكە لە شنگال سەردانی ئێرانیان كردووە، بۆ بەپارێزگا كردنی شنگال و دابڕاندنی لە باشوری كوردستان، ئەندامانی وەڤدەكە پێكهاتوون لە (مراد شرو كادیری یەكێتیە و لە وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق كار دەكات،سعید پیرداود سەر بە حەشدی شەعبیە، سەمیر بابەشێخ كادیری یەكێتیە و لە بنەماڵەی حسێن بابەشێخە یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان) وەڤدەكەش لە رێگای بەغداوە چوونەتە تارانی پایتەختی ئێران.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، تەوەری كۆبوونەوەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بریتیە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی شەنگاڵ بكرێتە پارێزگا بەڵام سەر بە بەغدا بێ و دروستكردنی هێزێكی تایبەت لەلایەن پەكەكە و بە پاڵپشتی حكومەتی عێڕاق وەك بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەگژداچوونەوەی ئەو بڕیارەی ئەمەریكا و هاوپەیمانان داویانە بۆ پاڵپشتی كردنی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا (لەشكری ڕۆژ) و گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژئاوا، گەرمبوونی شەڕی ئەمەریكا و ئێران لە سوریا،

نوێنەری ئێزیدی لە پەرلەمانی عێراق فیان دەخیل رایدەگەێنێت، كە ئەو وەڤدەی لەرێگای عێراقەوە چوونەتە تارانی پایتەختی ئێران نوێنەرایەتی كۆمەڵگەی ئێزیدی ناكەن و رایگەیاند، هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌نووسی شنگال دیاری ده‌كه‌ن، نه‌ك تاران”.

لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی ( كوردستان 24) ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئه‌و شانده‌ی به‌ ناوی ئێزدییه‌كان چووەتە‌ ئێران نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی كه‌می ئیزدییه‌كان ده‌كه‌ن و دەلێت خه‌ڵكی شنگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌شه‌ له‌ شنگال بمێننه‌وه‌ی، جه‌خیشی كرده‌وه‌: “له‌سەرئەوەی كه‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌شه‌ چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ شنگال دروست كردووه‌، چونكه‌ كلتوری ئێزیدی رێگه‌ به‌ كچان و منداڵان نادات ببنه‌ چه‌كدار و له‌ خانه‌واده‌كیان دووربخرێنه‌وه‌”.

Back to top button