وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 3 هەزار و 651 کەس و مردنی 90 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

 

لە راگەیاندراوی ئەمرۆی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە ، بە پیی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو تایبەت بە کۆرۆنا بە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە 3 هەزار و 651 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا پشراست کراوەتەوەو 90 کەسیش بەو پەتایە گیانیان لە دست داوە .

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 22 هه‌زار 772 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌

كۆی گشتی  ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوون تا ئیستا گەیشتۆتە ، 260 هه‌زار و 370 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 512 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 198 هه‌زار و 560 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 54 هه‌زار و 298 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 507 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button