لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چوار ناوەندی سەربازی و ئیداری هاوبەش پێک دێت

 

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد  بەم زووانە چوار ناوەندی هاوئاهەنگی و سەربازی لە نیوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ناوجە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێک دێت .

مایڵز كەیگینزئاماژەی بەوە کرد هەردووک وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان  و وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هاوئاهەنگی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە پێنا و پاراستنی هاووڵاتیاندا ..

لە کۆتایشدا ئاماژەی بە پێوندی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە توانیویانە بەگەنە چەند خاڵێکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی چەند ناوەندێکی هاوئاهەنگی و سەربازی لە پێناوپاراستنی ئەمنی هەرچی زیاتری ئەو ناوچە کوردستانییانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە دەست پشماوەکانی داعش

Back to top button