تره‌مپ چه‌ند نهێنیه‌كی ئیداره‌ی ئۆباما له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی تووند له‌ ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا ده‌گرێت و پێیوایه‌ به‌كشانه‌وه‌ی هێزكانیان له‌و وڵاته‌ فه‌راغێكی زۆر بۆ ئێران دروست بووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌جیاتی شه‌ڕ، عێراق بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ئێران و وه‌كو دۆستی یه‌كتری ده‌رده‌كه‌ون.

دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ABC) ئه‌مریكی راگه‌یاند، داگیركردنی عێراق هه‌ڵه‌یه‌ك بوو هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌و وڵاته‌ هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ بوو، كه‌ ئه‌و دوو هێزه‌ دژ به‌یه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ به‌به‌شیك له‌یه‌كتری.

تره‌مپ ده‌شڵێت، ئێران و عێراق دوو هێزی گه‌وره‌ی چه‌كداری دژ به‌یه‌كتری بوون، به‌مشێوه‌یه‌ باشتر سوودمان له‌ نه‌وتی ناوچه‌كه‌ ده‌بینی، به‌ڵام له‌ داهاتوودا رێكاری یاسایی تووند ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ شه‌ڕی تیرۆری تێدایه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌ ئێستادا جیهان به‌جۆریك شڵه‌ژاوه‌ خراپترین دۆخ له‌ موسڵ و حه‌له‌ب هه‌یه‌، ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌وه‌ زیار له‌ 6 ترلیۆن دۆلاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێك و ده‌سكه‌وتێكی بۆ مێژووی ئه‌مریكا هه‌بێت.

تره‌مپ رەخنە لە پلانی شەڕی موسڵ دەگرێ و دەڵێ “تێنەدەگەیشتم بۆ لە میدیاکان باسی پلانی سەربازیی ئەو شەڕەیان دەکرد و، دەیانگوت شەش مانگی دیکە، چوار مانگی دیکە، مانگێکی دیکە، هەفتەیەکی دیکە دەستپێدەکەین”.

سەرۆکی ئەمریکا ده‌شڵێت، “ئەو قسانە، کاتیان دا بە دوژمن تاوەکو خۆی ئامادەبکات، بۆیە دەبینین ئێستا شەڕی موسڵ چەند سەختە”.

هه‌روه‌ها روونیدەکاتەوە “من، پلانم جیاوازە و هەرگیز پلانە سەربازییەکانم ئاشکرا ناکەم، کە جێبەجێمکردن پاشان باسیان دەکەم”.

Back to top button