بالیۆزخانهی عێراق له توركیا داخرا
دوای ئهوهی ژمارهیهك كارمهندی بالیۆزخانهی عێراق له توركیا تووشی كۆرۆنا بوون بالیۆزخانهی عێراق به هۆی مهترسیهكانی كۆرۆنا تا 14ی ئەیلوولی 2020 داخرا”.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، لهو بارهیهوه رایگهیاندووه چهند کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرئەوەش بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیانیان لەو وڵاتە داوە.
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش دەستپێکردنەوە بە کارکردن پشکنین بۆ سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن.