حاكم قادر له‌سه‌ر ناشتنی مردوو به پاره له سلێمانی راگه‌یێندراوێك دژ به سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی پێدانی ناشتنی مردووان به پاره یه‌كێكه له و پڕۆژه نوێیانه‌ی كه ئیداره‌ی سلێمانی ده‌یه‌وێت كه سودی لێ ببینێت له رووی ماددیه‌وه وه‌ك وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ 360 هه‌زار دینار له‌سه‌ر داوای هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بووه، ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان وه‌ڵامی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت ناشتنی مردوو به پاره دووره له عورفی كورد.
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و سەرۆکی پێشوی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەوگۆڕستانە کە ئێستا دراوە بەکۆمپانیایەک بەگرێبەست موڵکی شارەوانییە و “تەواوی موڵکەکەمان کڕیوە لەبەر نەبوونی گۆڕستان و شوێنی بەخاک سپاردنی مردوو لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە. بەمەبەستی ھاوکاری و یارمەتی خەڵکی شار لەکاتی لەدەست دانی ئەزیزێک لە ئەزیزو خۆشەویستەکانیان”، هەروەها لەسەر ئەرکی شارەوانی سلێمانی سیاجی گۆڕستانەکە لە کۆتایی ساڵی 2006 تەواو کراوە
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه لەبەر ئەوە ئەو موڵکە وەک موڵکی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتییە، ئەو گرێبەستەی “کردووتانە بۆ بەخاک سپاردنی مردوو ھەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی ھەژار و نەداری شاری سلێمانی و دەوروبەری یەک ناگرێتەوە”.
نووسه‌رێكیش ده‌ڵێت ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ی حاكم قادر وه‌ڵامێكی تونده بۆ لاهور جه‌نگی و بافل تاله‌بانی كه له ده‌ره‌وه ژیاون ئاگاداری عورفی كوردی و شێوه ژیان و بژێوی خه‌لكن نین، ده‌كرێت وه سه‌ره‌تای ناكۆكیه‌كی دیكه ببیندرێت.