به مووشه‌ك هێڕشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی هێڕشه مووشهكیهكان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا تا ئێستا هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیووه هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه به به‌رده‌وامی هێڕشی مووشه‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌م چوارچێوه‌یه‌ش كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به مووشه‌ك هێڕشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
ده‌سته‌ی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكرایانكردووه كه كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراون و لەنزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا، یەکێک لە مووشەکەکان لەسەر خانەی مەدەنیی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چوار ئۆتۆمبێلی مەدەنی.