سوپای یەمەن لە چەند بەرەیەک هێڕشیانکردە سەر حوسیەکان و تێکیان شکاندن
هێزەکانی سوپای یەمەن کە هاوپەیمانی پشتیوانی شەرعییەت پشتگیریان دەکات ، لەکاتژمێرەکانی ڕابردوودا لەچەند بەرەیەک سەرکەوتنیان بەسەر میلیشیای حوسیەكان بەدەست هێنا کە بەردەوام ” گاڵتە بە شوێنكەوتوانیان دەکەن بەوەی بەردەوام سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.
هێزەکانی سوپای یەمەن بە پاڵپشتی كۆپتەرەكانی هاوپەیمانان کە پشتیوانی لە شەرعیەت دەکەن ، توانییان لە بەرەکانی سەرۆح ، ئەلجوف و ئەلبەیدە پێشکەوتنی بەرچاو بە دەست بهێنن و بەو جۆرەش کۆنترۆڵی ناوچە ستراتیژیەکان بکەن و هێزەكانی میلیشیای ” حوسیەكان ” لە چەندین شوێنی گرنگ دەرپەڕێنن