پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ئەرک و مافی نەخۆش بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه جگە لەو پڕۆژەیاسایە خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژە یاسای دیکە دەکات.
سه‌رۆكایەتی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا بانگهێشتی گشت پەرلەمانتاران دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوەی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه لە رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 8ی ئەیلول و بڕگەی یەکەمی به‌رنامه‌ی كاری کۆبونەوەكهش پێکهاتوە لە به‌رده‌وامبون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
هاوكات لە برگەی دوەمدا خستنه‌ڕو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردو زمانی (كوردی و عربی) دەکرێت كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها برگەی سێیەمیش بریتی دەبێت لە خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازی یاسای له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2020/9/8ی راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.