وەزیری تەندروستی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕین
دوای ئەوەی روسیا و چین رایانگەیاند کە ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەم هێناوە و ئەمریکاش رایگەیاند کە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسین نزیک بوونەتەوە، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانه‌وه بڕیاری سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر درا، عێراق یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت له گه‌یشتن به‌و ڤاكسینه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە: “هاورده‌كردنی هه‌ر ڤاكسینێك به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌وه‌ستێته سه‌ر دانپێدانانی جیهانی و دڵنیایی له سه‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به بڕێكی زۆر ده‌سته‌به‌ر كردووه، كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كانی چاره‌سه‌ریدا په‌سه‌ندكراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی سووك و مامناوه‌ند و قورسی كۆرۆنا”.
ته‌میمی داواشی له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بن و پێگیری به دووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه بكرێت