دۆزینەوەیەکی گرنگ لەناو “زەنجەبیل” بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە

نەخۆشی شەكرە بە یەكێك لە ترسناكترین نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەژمێردرێت، چونكە زیاتر لە 350 ملیۆن كەس لە هەموو جیهان تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون، كە كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی نەخۆشەكان دروست دەكات.

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی، كە بەمدواییانە ئەنجامداوە و لە گۆڤاری “Complementary Therapies in Medicine” بڵاوكراوەتەوە، باس لە سوودە گرنگەكانی زەنجەبیل دەكات بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە.

توێژەران بۆیان دەركەوتووە، كە زەنجەبیل ڕۆڵی كارای هەیە لە سنووردانان بۆ بەرەنگاری هۆڕمۆنی “ئەنسۆلین” و، دواتریش كۆنتڕۆڵكردنی ئاستەكانی “گلوكۆز” لەناو خوێن، كە ئەوەشیان یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و سنووردانان بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە.

توێژینەوەیەكی ئوستوڕاڵیش، كە پێشتر ئەنجامدراوە و لەلایەن توێژەران لە كۆلیژی دەرمانسازی لە زانكۆی سیدنی سەرپەرشتیكراوە و لە گۆڤاری “Planta Medica” بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە زەنجەبیل تایبەتمەندیی كارا و كاریگەری هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم و زاڵبوون بەسەر نیشانەكانی.

Back to top button