چەند سوودێکی سەر سوڕهێنەری خەیار
خەیار یەکێکە لەو سەوزانەی کە سوودێکی زۆر بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت و یەکیکە لەو سەوزانەی لەبەردەستە و لەبەر کەمی نرخەکەی و شوینی نزیکی بەرهەمهێنانی، هەندێک کەس رۆژانە بە ترش و خۆی و هەندێک دەیکەنە زەڵاتەوە.
هەندێک لە سوودەکانی:
1-رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.
2- پێکهاتە ریشاڵیەکانی تێدایە، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.
3- ڤیتامین سی و بی و کەی تێدایە، کە باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستیی لەش.
4- کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕی تێدایە، کە مادەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان.
5-خواردنی هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.