تورکیا مانۆڕی گەردەلولی دەریای ناوەڕاست دەستیپێکرد

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی مانۆڕی گەردەلولی دەریای ناوەڕاست”ی لەگەڵ کۆماری باکوری قوبرس راگەیاند.

فوئاد ئۆکتای جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تویتەر نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەگەڵ کۆماری باکوری قوبرس، مانۆڕی گەردەلولی دەریای ناوەڕاستی لە قوبرس دەستپێکرد.

ئۆکتای ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسایشی وڵات و کۆماری قوبرس لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە کارە پێشینەکانیانە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یۆنان جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر تورکیا و وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتەش وتی “ئەردۆغان لە “وەهم”دا دەژی و لە رووبەڕووبوونەوەش ناترسن.

Back to top button