ئاكرێ : بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ کەسێك گیانی لە دەستدا

بەھۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ لە سەنتەری قەزای ئاکرێی‌ سەر بە پارێزگای دھۆك کەسێک گیانی لە دەستدا و دوانیتریش برینداربوون.

مقەدم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتۆچۆی‌ پارێزگای دھۆک راگەیاند: دره‌نگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك لە نزیك ترافیکی پیشەسازی لە سەرنتەری قەزای ئاکرێ تووشی روداوێکی ھاتۆچۆ بوو.

گوتیشی: رووداوەکە لە جۆری وەرگەرانبووە بەو ھۆیەوە کەسێك گیان لە دەستدا دوانیتریش برینداربوون.

Back to top button