مەسرور بارزانی گەیشتە قه‌زای ئامێدی

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئامێدی دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ئەو سنوورە كۆ بووەوە، بڕیارە پاش كەمێكی تر بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەی دابنێت.

ئەمڕۆ دووشەممه‌ 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئامێدی و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سنوورەكە كۆبووەوە.

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەی لە كۆمەڵگەی هێتووت لە سنووری ئامێدی دادەنێت كە بڕی تێچووی 43 ملیۆن دۆلارە.

Back to top button