شا سه‌لمان : دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌كاته مه‌رجی ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
سعوودیه بڕیاری داوه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بكاته مه‌رجی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌و بڕیاره‌ی به ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
شا سه‌لمان پاشای سعوودیه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێداگری له‌وه كردووه به‌بێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ئارادا نییه.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین و چوونە دەرەوەی یەکجارەکیی ئیسرائیل لە خاکی فەلەستین کەلە ساڵی ١٩٦٧ەوە ڕووی داوە، تەنیا ڕێگای ئاشتییە و دەبێتە دەسپێکی ئاساییبوونەوەی پێوەندیی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
لە مانگی ڕابردووەوە بە نێوبژیوانیی ئەمریکا ئیمارات وەک سێیەم وڵاتی عەرەبی پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕێورەسمی واژۆی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە واشنتۆن بەڕێوە بچێت.
ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و ئەورووپا پێشوازیی لێ کراوە، بەڵام لە بەرانبەردا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خەیانەتی ئیمارات وەسفی کردووە.