مەلا بەختیار: بەرنامەی لەناو بردنی كوردستان جێگای قبوڵ نیە

خواكوڕك

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەكارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت هەندێك لایانی سیاسی بەرنامە و سیاسەتی قیروسیایی روخاندنی ئەم حكومەتە، پێشێلكردنی خەونی دوو سەد ساڵی كوردە، رەخنەو ناڕەزایی دروست رەوایە، بەڵام روخاندنی حكومەتی كوردستانی خۆمان هەڵەیەكی ستراتیژییە،

لەمیانی وتارێكی لە ڤیستڤاڵی خۆشترین دەنگ مەلا بەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتیشی ئاڕاستەی هەندێك راگەیاندنكارو حزب بەسیاسەتی قیروسیا لەم حكومەتە، رەشبینییەكی تەواوی لەناو خەڵكدا بڵاوكردۆتەوە كە لەقازانجی ئێستای گەلەكەماندا نییە.

هەرلەبارەی كێشەكانی ناو یەكێتی بەختیار گوتیشی، كێشەكان بەرەو ئارامی دەڕۆن، بەڵام كێشەكان نە بەدروستكردنی هیچ ئۆرگانێكی ناشەرعی چارەسەر دەبن، نە بە بڕیاری كاردانەوەو پشو كورتی، نە بەجیابونەوە، نە بە لافلێدان و نە بەتۆمەت هەڵبەستنیش چارەسەر دەبن.

Back to top button