مەسرور بارزانی : دەبێت خزمه‌تگوزاری بگاته هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێلەیی لە کۆمەڵگەی هیتۆتێ ڕایگەیاند
له كارنامه‌ی حكومه‌تدا گرنگی زۆرمان به فه‌رمانگه حكومییه‌كانداوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی بگاته هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن بۆ نه‌خۆشییه‌ك و راییكردنی كارێك سه‌ردانی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بكه‌ن، بۆیه ئێمه بڕیارماندا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ ده‌ڤه‌ره دروست بكرێت، چونكه ده‌ڤه‌رێكی فراوانه و خه‌ڵكێكی گه‌لێك تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار و قاره‌مانی تێدایه، ساڵه‌های ساڵ خه‌باتیان بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه كردووه، بۆیه پێویسته خزمه‌تێكی باشتریان بكرێت، ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ش بكرێت درێغی ناكه‌ین، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پرۆژانه نه‌ك هه‌ر بۆ ئێره، بۆ هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ره دووره ده‌سته‌كانیش ده‌بێت
هاوکات لە بەشێکی تری قسەکانیدا جەختی لە بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان کردەوە سەرەڕای قەیرانەکانی ئابووری و سیاسی .
دەقی گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دانانی بەردەی بناغەی نەخۆشخانەی هیتۆتی
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
زۆر به‌خته‌وه‌رم جارێكی دیكه سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌م، ئه‌ویش بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان ڤێنس و كورك جێبه‌جێ ده‌كرێت، هیوادارم له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی و ماوه‌یه‌كی نزیك نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتری خه‌ڵك بكات.
له كارنامه‌ی حكومه‌تدا گرنگی زۆرمان به فه‌رمانگه حكومییه‌كانداوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی بگاته هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن بۆ نه‌خۆشییه‌ك و راییكردنی كارێك سه‌ردانی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بكه‌ن، بۆیه ئێمه بڕیارماندا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ ده‌ڤه‌ره دروست بكرێت، چونكه ده‌ڤه‌رێكی فراوانه و خه‌ڵكێكی گه‌لێك تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار و قاره‌مانی تێدایه، ساڵه‌های ساڵ خه‌باتیان بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه كردووه، بۆیه پێویسته خزمه‌تێكی باشتریان بكرێت، ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ش بكرێت درێغی ناكه‌ین، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پرۆژانه نه‌ك هه‌ر بۆ ئێره، بۆ هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ره دووره ده‌سته‌كانیش ده‌بێت.
به‌داخه‌وه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م تووشی چه‌ند قه‌یرانێك بووین، به‌تایبه‌تیش په‌تای كۆرۆنا و دواتریش قه‌یرانی دارایی، كه تووشی زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهانیش بووه، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانانه ئێمه‌ی رانه‌گرتووه، ره‌نگه نه‌مانتوانیبێت له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانانه زووتر ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین و زیاتر سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی دیكه بووین به به‌تایبه‌تیش كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌وانه رامان ناگرێت و خوای گه‌وره ده‌رفه‌ت بدات به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان.
بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره ته‌نیا ئه‌و پرۆژه‌یه نییه و پرۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پێشكه‌شكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك، قائیمقامی ئامێدی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێلادزێ و دێره‌لووك و بامه‌ڕنێ و سه‌رسنكی و چه‌مانكێ كۆبوومه‌وه، باسی پێداویستی و داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانمان كرد، ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆ خه‌ڵك ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌یكه‌ین و درێغی ناكه‌ین.
حه‌ز ده‌كه‌م بزانن، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه زۆرترین خزمه‌ت به‌و ناوچه‌یه بكرێت و وه‌ك ده‌زانن جه‌نابی سه‌رۆك ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ده‌ڤه‌ره بووه له سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی، ده‌زانێت قه‌در و به‌های خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره چه‌نده، ئێمه‌ی راسپارد له پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكۆڵینه‌وه و ئێمه‌ش لێژنه‌ی تایبه‌تمان پێكهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێداویستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه چییه تاكو بیخه‌ینه كارنامه‌ی حكومه‌ت و جێبه‌جێی بكه‌ین.
به ویستی خودا قۆناغ به قۆناغ پێداویستییه‌كانی ئێوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ره‌نگه كاتی بوێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا بڕیارماندا له ناحیه‌ی شێلادزێ ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌و داخوازییانه‌ی هاووڵاتیان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.
حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه به بابه‌تێكی زۆر گرنگ بده‌م، با خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بزانێت ئێوه ئه‌زیزی ئێمه‌ن و قه‌در گرانن، ده‌زانین چه‌ند قوربانی و شه‌هید و خوێنتان داوه و ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه ئازادكراوه، حه‌ز ده‌كه‌م بزانن ئێوه خاوه‌نی كوردستان و ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن و با كه‌س خۆی له ئێوه نه‌كاته خاوه‌ن، كه‌س خاوه‌نی ئێوه نییه جگه له خۆتان، رێباز و سه‌روه‌ری و خوێنی شه‌هیدانی خۆتان خاوه‌نی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت و بوونه‌ته هۆكار و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه و دێن خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه گله‌یی و گازانده له داموده‌زگا حكومییه‌كان بكه‌ن كه بۆ ده‌ستی ئاوه‌دانی نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و هه‌موو بادینان لێیان بپرسن هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی 800 گوند پێویسته واز له‌وه بێنن خه‌ڵك هان بده‌ن.
كه‌سێك خه‌می یه‌كگرتنی وڵاتی نه‌بێت و بیه‌وێت خه‌ڵك بجوڵێنێت، پێمخۆشه خۆتان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، قسه زۆره بڵێین به‌ڵام به كرده‌وه كه‌من، ره‌نگه ئێمه زۆر قسه نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یڵێین بۆ ئێوه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، حه‌زیش ده‌كه‌م بزانن باشترین كه‌س كه خزمه‌تی ئێوه بكات ئه‌و كه‌سه‌یه كه تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌ناو ئێوه‌دا ناچێنێت، ئه‌وه‌ی داوای دووبه‌ره‌كی ده‌كات و ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ناو ئێوه بڵاو ده‌كاته‌وه هیچ ئومێدێك نییه خزمه‌تی ئێوه‌ش بكات.
حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی ئێوه‌یه، له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بێت، پێش هه‌موو كه‌س گوتوومانه من و وه‌زیره‌كان و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت خزمه‌تكاری ئێوه‌ین و گه‌وره‌ی ئێوه نین، ئێوه گه‌وره‌ی ئێمه‌ن و ئه‌ركه ئێمه خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین.
خوشك و برایانی هێژا.. ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م، له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵماندا كۆنتڕۆڵی په‌تی كۆرۆنا بكه‌ین هه‌نگاوی باشیش گیرانه‌به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه بابه‌ته‌كه به سیاسی كرا و دژی حكومه‌ت به‌كارهێنرا و خه‌ڵكێك جه‌ماوه‌ری كوردستانی هانده‌دا كه گوێی پێنه‌ده‌ن، له ئه‌نجامیشدا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، كێ باجی ئه‌و جۆره قسانه‌ی دا، بێگومان ئێوه، خه‌ڵك به‌خۆی باجی ئه‌و قسانه‌ی دا و كه‌سوكاری ئێوه نه‌خۆش كه‌وتن و ژماره‌یه‌كی زۆریش گیانیان له‌ده‌ستدا، تكاتان لێده‌كه‌م خۆتان خۆتان بپارێزن، تاكه رێگه‌ش بۆ خۆپارێزی پاراستنی خۆتانه، سه‌ردانی یه‌كتر كه‌مبكه‌نه‌وه و كه‌سانی به ته‌مه‌ن له‌به‌رچاو بگرن نه‌وه‌ك تووشی په‌تاكه بكه‌ن. كه‌سوكار و ئازیزانتان بێننه به‌رچاوی خۆتان و هاووڵاتیانی دیكه و خۆشتان بپارێزن.
هیوادارم هه‌مووان سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن، ئه‌گه‌ر خودا ده‌رفه‌ت بدات و ئه‌وه‌ی به ئێمه بكرێت له خزمه‌تدا ده‌بین.. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست و ته‌مه‌ندرێژ بن.
زانیاری له باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوت:
– نەخۆشخانەكه 100 قه‌ره‌وێڵه‌ییه.
– بودجه‌ی ته‌رخانكراو: 43 ملیۆن دۆلار.
– تاقیگه و به‌شی فریاگوزاری و چاودێری چڕ له خۆ ده‌گرێت.
– ئامێره‌كانی سی تی سكان و ئێم ئار ئای و چه‌ندین به‌شی دیكه‌ی پێویست و پێشكه‌وتووی تێدایه.
– له‌سه‌ر 43 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروست ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه 8/9/2020 هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ده‌ستپێده‌كات.
– خزمه‌تێكی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات.
– بۆشایی كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.