سەفین دزەیی : پەکەکە هۆکاری کێشەولەشکرکێشی تورکیایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان: لە دوای راپەڕینی 1991ـی گەلی کوردستان لە باشوور، خەڵکی ناوچە سنوورییەکان ویستیان بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان، بەڵام پەکەکە رێگربوو لە گەڕانەوەی ئەو خەڵکە

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدونێکی دا بۆ ڕادیۆ کوردی دەنگی ئەمریکا وێرای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات هە رلە سەرەتای ساڵی 1991 پەکەک هۆکاربووە بۆ نەگەڕانەوەی خەڵکی گوندەکانی سنووری بۆ سەر زەوی و زاری خۆیان ، هاوکات باس لەوە دەکات پەکەکە لە ئێستاشدا مایەی دەردەسەرییە بۆ گەلی کوردستان لە باشوور و هۆكارە بۆ لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەفین دزەیی گوتی : بوونی بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا و بۆردومانکردنی گوندەکان .

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای وایە پەکەکە ناتوانێ ببێتە شوێنگرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، پەکەکە باس لەوە دەکات، کە ناوچە سنوورییەکانی ئازاد کردووە و بە دەڤەری ئازادکراوی میدیا ناوزەدی کردووە، بەڵام ”ئازادکردن لەکێ؟ لەکاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بەهۆی پەکەکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵ و گوندی خۆیان.

لە کۆتاییدا سەفین دزەیی بە ڕاشکاوی ئاماژە بەوە دەکات شەڕ کردن و برا کوژی چارەسەری کێشەکان ناکات و پەکەکە و تورکیاش دەبێت بە ڕێگای ئاشتی چارەسەرێک بدۆزنەوەو هەردووک لاش لە خاکی هەرێمی کوردستان بچنە دەرێ و نەیکەنە شەڕگەی خۆیان

Back to top button