فراكسیۆنی گۆڕان كە لەبەغدا لەژێر سەركردایەتی لاهور جەنگیە، داوای دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵ نەكرد

فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لەژێر سەركردایەتی لاهور جەنگی دا بەرێوە دەبرێت، پاش ئاراستەكردنی دەستلەكاركێشانەوەیان وەك فراكسیۆن لەپەرلەمانی عێراق، داواكە رەت دەكەنەوە و دەلێت دەبێت ئێوە لە حكومەتی هەرێم بكشێنەوە، ئێمەش لە پەرلەمانی عێراق ناكشێینەوە”.
سەرۆكی فراكسیۆنەكە لە پەیامێكدا كە لەژێر ناوی ( راگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق) دا بڵاوی كردۆتەوە، داوایی دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق رەت كردەوە، دەلێن دەبێت ئێوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە”.
پێشتر بەرپرسانی گۆڕان ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە دوای كۆبوونەوە لەگەڵ لاهور جەنگی بێ ئاگاداری سەركردایەتی گۆڕان فراكسیۆنی گۆڕان لەژێر سەركردایەتی ( لاهور جەنگی) لەدژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێنرێت”.