ئەنەکەسە: پەکەکە بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێت بەربەست لە بەردەم دانوستانەکانی رۆژئاوا دروست بکەن

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ، ئەنەکەسە و تەڤدەم ھەنگاوی باشیان لە دانوستانەکان ناوە، بەڵام پەکەکە دەیەوێت بەربەست لە بەردەم گفتوگۆکاندا دروست بکات، بۆ ئەوەی نەگەنە رێککەوتن، چونکە مەرجی ئێمە بۆ رێککەوتن ئەوەیە، پێویستە پەکەکە بە ھیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری رۆژئاوای کوردستان وەرنەدات.

سعوود مەلا، لەم لیدوانەیدا  هوکات ئاماژە بە دنووستانەکان دەکات و دەڵێت ، دانوستانەکانی نێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە بەردەوامن و ھەنگاوی باشیشیان بڕیوە، بەڵام پەکەکە دەزانێت ئەگەر ھەردوولا بگەنە رێککەوتن ئەوکات ھیچ رۆڵێکیان لە رۆژئاوای کوردستان نامێنێت، کە ئێستا رۆڵێکی سەرەکییان لە رۆژئاوای کورستان ھەیە، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێت بەربەست لە بەردەم دانوستانەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەی نەگەنە رێککەوتن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سەرۆکی ئەنجومەنی نشتیمانی کورد لە سووریا مەرجی دانووستانەکانیان ئاشکرا ەکات و دەڵێت “ئێمە دوو مەرجمان ھەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ تەڤدەم، کە پێویستە ھەر رێککەوتنێک بکرێت، دوور بێت لە دەستوەردانی پەکەکە و لە رۆژئاوای کوردستان دوور بخرێنەوە، جگە لەوەش چارەنووسی سەرکردەکانی ئێمە کە دیار نین، ئەوانیش ئاشکرا بکرێن، کە کۆمەڵێک سەرکردەی دیاری ئێمەن”.

 

Back to top button