کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێگەی کەناڵی پەیامەوە سواڵ دەکات ، بزانن کێ وای بۆ نووسیون و باسی چی کردووە ؟
کۆمەڵی ئیسلامی مانگانە 450 ملیۆن داهاتی هەبوە و سواڵیشی كردوە، ئەوە رەخنەی کارمەندیكی پێشووی کەناڵی پەیامی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانە .
بارزان ئەیوب، کارمەندی پێشووی کەناڵی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت : “دوو ساڵ لەمەوبەر خەڵکیم لەو کارە قێزەونە ئاگادار کردەوە و گوتم سواڵکردنی کۆمەڵی ئیسلامی بێ تاموئابڕووبەرانەیە کە لە ڕێگەی کەناڵی پەیامەوە دەستی داوەتێ، هۆشداریم پێدان لەوەی سواڵکردن بۆتە پیشەیان و ئەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت بۆ خۆیانە نەک ئیسلام و خوا و پێغەمبەر
بارزان ئەیوب هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کۆمەڵی ئیسلامی لەساڵی 2008ەوە تاوەکوو ساڵی 2013 مانگانە 350 ملیۆن دیناریان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو بودجەی حزب وەرگرتووە، سەد ملیۆن دیناریشیان لە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و پۆلیس و خانەنشینە بن دیوارەکانیان وەرگرتۆتەوە، واتا 450 ملیۆن دینار داهاتی مانگانەی کۆمەڵی ئیسلامی بووە و بەردەوامیش سواڵیان کردوە و گوتویانە ”هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی نوری ئیسلام نەکوژێتەوە
لە کۆتاییشدا ئەو كارمەندەكەی پێشووی كەناڵی پەیام ئاشکرای دەکات : “كۆمەڵ زۆرترین سودیان لە سۆزی خەڵکی ڕەش و ڕووت وەرگرتوە، دوای ئەوەی بودجەی حزبەكان نەما، کۆمەڵ نەک پەکی نەکەوتوە، کەناڵەکەشیان کرد بە سیستمی (HD)”.