ڕوسیا:ئێمە سوریامان پاراست

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە گوتی سوریا بە پاڵپشتی یەکلاکەرەوەی ڕوسیا شەڕی تێرۆریزمی بردەوە ، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مۆسکۆ بەرگری لە پرەنسیپی سەروەری و سەربەخۆیی سوریا دەکات .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دیمەشق لەگەڵ وەلید ئەلموعەلمی هاوتا سورییەکەی گوتی : بە پاڵپشتییە یەکلاکەرەوەکەی ڕووسیا ، سوریا تێرۆریزمی نێودەوڵەتی بەزاند.

لاڤرۆڤ کە لەگەڵ شاندێکی کاربەدەستانی ڕووسیا سەردانی دیمەشق دەکات دەڵێت : هەندێک وڵات و هێزی بیانی هەوڵ دەدەن پلانی خۆیان تێپەڕبکەن و گەلی سووریا بە بەکارهێنانی سزا ئابوورییەکان سزا بدەن

Back to top button