به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی له چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌كرد
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی جه‌نجالی چه‌ند شه‌قامێك و وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له سه‌ر شه‌قامه‌كان كێشه‌ی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان له چه‌ند شه‌قامێك دروست بوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ر چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر قه‌دغه كرد و له‌و باره‌یه‌وه راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر له راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “ئاگاداری سەرجەم دووکاندار و خاوەن کارەکان، پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکییەکانی شەقامی پزیشکان، شەقامی باتە، شەقامی موزەفەریە، شەقامی 20 مەتری، دەوری قەڵا و پارکی شار دەکەینەوە، کەوا لە رۆژی 2020/9/8 پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەخە دەکرێت، تەنیا رێگە دەدرێت بە وەستانی کاتی، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالخی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار”.
گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 30 هەزار دینار کە سزای وەستانە لە شوێنی قەدەخە، لە حاڵەتی بەردەوامی یان دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکەش، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت”.