حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێكردنی قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می بایۆمه‌تری له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاد له‌ سه‌د هه‌زار مووچه‌ی نا شایسته‌ بڕدرا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری ده‌ست پێكر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لیستی موچه‌خۆران له‌ فره‌موچه‌یی نایاسایی و خه‌ڵكی ناشایسته‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.


قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌،” قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تریمان ده‌ستپێكرد كه‌ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ  پێشكه‌‌‌شكردنی خزمه‌‌تی ئه‌‌لیكترۆنی و گه‌‌یشتن به‌‌ حوكمڕانی دروست له‌ڕێی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ته‌كنه‌لۆژیا، و به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای چاكسازی، لیستی موچه‌خۆران له‌ فره‌‌موچه‌‌یی نایاسایی و خه‌ڵكانی ناشایسته‌ پاك بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندیشیان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر تۆماركردنی ئه‌‌و موچه‌خۆره‌‌ شایستانه‌‌ی كه‌‌ پێشتر خۆیان تۆمارنه‌‌كردوه‌‌ له‌‌ سیسته‌‌می بایۆمه‌‌تری، ئه‌وه‌ش به‌ به‌په‌یڕه‌وكردنی ڕێككاره‌‌ یاساییه‌‌كان‌ ده‌بێت.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ ئه‌‌مڕۆ دوشه‌‌ممه‌‌ سه‌‌رپه‌‌رشتی یه‌‌كه‌‌م كۆبونه‌‌وه‌‌ی قۆناغی دووه‌می لیژنه‌‌ی باڵای بایۆمه‌‌تری كرد، تیایدا گفتوگۆ له‌‌باره‌‌ی ده‌‌ستپێكردنه‌‌وه‌‌ی جێبه‌‌جێكردنی قۆناغی دوه‌می بایۆمه‌‌تری كرا به‌ ‌ئاڕاسته‌‌‌ی به‌‌رجه‌‌سته‌‌كردنی حكومه‌‌تی ئه‌‌لیكترۆنی به‌‌ سودوه‌‌رگرتن له‌ ‌ته‌‌كنه‌‌لۆژیای زانیاری له‌ ‌به‌‌ڕێوه‌‌‌بردنی داموده‌‌زگاكانی حكومه‌‌ت و فراونكردنی پرۆگرامه‌‌كه‌‌، تا بواره‌‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌‌وه‌‌ و ببێته‌‌ یارمه‌‌تیده‌‌رێكی سه‌‌ره‌‌كی بۆ جێبه‌‌جێكردنی كرداره‌‌كی چاكسازی و به‌ ‌ئه‌‌لیكترۆنی كردنی داموده‌‌زگاكان.

Back to top button