سعودیه‌ بۆ ئه‌مریكا به‌ مه‌رج په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئیمارات په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌نده‌یه‌كانیان، میدیاكانی سعودیه‌یش له‌ زاری پاشای وڵاته‌كه‌یان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سعودیه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل مه‌رجی هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی سعودیه‌ سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای وتوه‌، پێشوازی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها شا سه‌لمان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  تا ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی پێكنه‌هێنرێت، سعودیه‌ ئاماده‌ نییه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی رابردوو به‌ نێوبژیوانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئیسرائیل و ئیمارات په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاسایی كرده‌وه‌، له‌ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له‌ به‌حره‌ین، عوممان و سودان ئاماده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button