وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ست پێكردنی هه‌نگاوه‌كانی یاسای چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی تایبه‌ت به یاسایی چاكسازی و له زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كاری بۆكراوه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفاڵكراون رایگه‌یاند به فه‌رمی دەستپێکردنی هەنگاوەکانی یاسای چاکسازی لە وەزارەتەکەی راگەیاند و جەخت دەکاتەوە کە پڕۆسەکە پارێزگارى لە ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و قوربانیانى جینۆساید و تێکۆشەرانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان دەکات.
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاندووه كه ، ئەمڕۆ دوشەممە بە سەرپەرشتى عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبۆنەوەی ئەنجومەنى وەزارەت ئەنجامدراوە و گفتۆگۆ دەربارەى رێ‌و شوێنەکانى تایبەت بە جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی و ڕێکاری پێویست کە تایبەتن بەو پرسە کراوە.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا هاتووه: بەپشت بەستن بە یاسا بەرکارەکان و پەیڕەو و ڕێنمایى پێویست دەردەکرێت بە جۆرێک کە خزمەت بە پرۆسەى چاکسازى و پارێزگارى لە ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و قوربانیانى جینۆساید و تێکۆشەرانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان بکات.
وەزیری کاروباری شەهیدان لە کۆبونەوەکەدا باسی لەوەکردوە، ئەو بڕگانەی یاسای چاکسازی کە پەیوەندییان بە وەزارەتەکەیانەوە هەیە تاوتوێ کراون و ئەنجومەنى وەزارەت وردەکاری ئەو بژاردانە و کارى لیژنەکانى تایبەت بە پرۆسەى چاکسازى لە لیستەکانى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە کەس و کاریان خستە بەرباس، بڕیار و راسپاردەى پێویست لەو بارەیەوە پەسەندکران.